٩ ئازار ٢٠٢١ - ١١:٢٥
دیداری پاپا لە گەڵ باوکی ئایلان کوردی لە هەولێر

پاپا فرانسیس ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان لە سەفەری خۆی بۆ هەولێر، لە گەڵ عەبدۆڵا کوردی باوکی ئایلان کوردی دیدار و چاوپێکەوتنی بوو.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ نووسینگەی ڤاتیکان لەم بارەوە ڕایگەیاند: پاپا لە گەڵ عەبدۆڵا کوردی باوکی ئایلان کوردی دیدار و چاوپێکەتنی کرد و بە وردی سەبارەت بە کێشەکانی پاش ون بوونی بنەماڵەکەی باسیان کرد و هاودەردی لە گەڵ کرد.

عەبدۆڵا کوردی لە هاودەردی پاپ فرانسیس ڕێزی گرت.

پاپا فرانسیس پاش بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمێکی ئایینی گەورە لە یاریگای فرانسوا حەریری هەولێر کۆتایی بە سەفەرەکەی بۆ هەرێم هێنا و گەڕایەوە بۆ بەغدا.

شیاوی ئاماژەیە ئایلان کوردی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی خەڵکی کۆبانی بوو کە لە کاتی پەڕینەوە لە دەریای ئێجە لەگەڵ دایک و براکەی خنکا و ئێستا لەو بنەماڵەیە تەنیا عەبدۆڵا کوردی زیندووە.